هەردی سەڵاح: پێویستە تاقیكردنەوەی خوێندكاران نەمێنێت

ئەندامێكی پەرلەمانتاری کوردستان ڕەخنە لە سیستمی خوێندن و تاقیکردنەوەکان لەهەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت، “سیستمی خوێندمان هەڵەیە و لەبری تێگەیشتن، خوێندکاران فێری دەرخ کردن دەکات.”

هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك دەربارەی تاقیكردنەوەی خوێندكاران نووسیویەتی: پێویستە تاقیکردنەوە لەخوێندنگاکان نەمێنێ و دەبێت ئیتر واز بهێنین لەو سیستمە خوێندن و پەروەردە کلاسیکیە خراپەی، کەتەنها خوێندکار فێری دەرخ کردن دەکا نەک تێگەیشتن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم سیستەمە دڵەڕاوکێ و سترێس و ترس لەخوێندکاراندا دروست دەکات نەک متمانە بەخۆبوون و بیری پێشکەووتن و سەرکەووتن.

دەشڵێت: سیستەمی تاقیکردنەوەی مانگانە و نیوەی ساڵ و کۆتایی ساڵ لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەکی گشتی نەماوە لەبری ئەوە، سیستەمی هەڵسەنگاندنی بەردەوام بەکاردەهێنرێت، کە تیایدا مامۆستایان بە درێژایی ساڵ ڕۆژانە لەسەر ئەرکی ئەو ڕۆژە تاقیکردنەوە و کار و چالاکییەکانی خوێندکاران هەڵدەسەنگێنن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە