تیمی پڕۆژەی رووناكی ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی كارەبا بەرپرسە لە دیاریكردنی نرخی كۆتایی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتیان.
تیمی پڕۆژەی ڕووناكی لەبارەی دیاریكردنی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتیان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاویكردەوە و دەڵێت: وەزارەتی كارەبا بەرپرسە لە دیاریكردنی نرخی كۆتایی كارەبای 24 كاتژمێری و ئامانجیان دانانی نرخێكی دادپەروەرانەیە بۆ سەرجەم هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكراوە، ئەو نرخە كارەبایەی ئێستا بۆ هاووڵاتیان لەبەرانبەر كارەبای 24 كاژمێری دیاریكراوە، نرخێكی ئەزموونییە و نرخی جێگیر و كۆتایی لەلای خودی وەزارەتی كارەبای هەرێمە.
پڕۆژەی ڕووناكی جەختیشی كردۆتەوە، وەزارتی كارەبای هەرێم لە زووترین كاتدا نرخی كۆتایی بۆ كارەبای 24 كاتژمێری دیاری دەكات.