دوای دابەزینێكی كاتی، نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی جارێكی دیكە بەرزبووەوە و گەیشتەوە سەروو 3 هەزار و 300 دۆلار.
دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا بۆ (خەڵك) وتی، “شەوی ڕابڕدوو بازاڕ بە هەڵچوون کرایەوە تا 3324 دۆلار چوو پاشان گەڕایەوە 3277 دۆلار و ئێستاش گەیشتۆتەوە 3321 دۆلار”.
وتیشی، “ئەمڕۆ هەینیە و کۆتا ڕۆژی بۆرسەیە ، پێم وابێت ڕۆژێکی زۆر گرنگ دەبێت تا بتوانین دوور مەودا بەرچاوڕوونی هەبێت بۆ زێڕ”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆنسەی زێڕ ئێستا 3321 دۆلارە و نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 773 هەزار و عەیاری 21 بە 677 هەزار و عەیاری 18 بە 580 هەزار دینارە.
