spot_imgspot_img

نهێنی دووکەڵی ڕەش و سپی، تایبەت بە ڤاتیکان چی یە؟

ڤاتیکان چۆن پاپایەکی نوێ هەڵدەبژێرێت؟

پاش کۆچی دوایی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان، لە ٢١ی نیسانی ئەمساڵ، بەرپرسانی باڵای کەنیسەی کاسۆلیکی بۆ دیاریکردنی پاپای نوێ کۆبوونەوە.

دەرەنجامی کۆبوونەوەکان، بە دووکەڵی رەش یان سپی بە هاووڵاتیان دەدرێت، دووکەڵی رەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هیشتا پاپا دیاری نەکاروە و دووکەڵی سپیش بە پێچەوانەوە، ئەم پرۆسەیە بەشێکە لە نەریتی کۆنگرەی پاپا.

بۆچی کاردیناڵەکان دەنگەکانیان دەسوتێنن ؟

کۆنگرەی پاپا بریتییە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پاپای نوێ، کە لەلایەن کۆمەڵەی کاردیناڵەکان و قەشەکان و بەرپرسانی باڵای دیکەی ڤاتیکانەوە بەڕێوەدەچێت کە پێشتر لەلایەن پاپاوە دەستنیشانکراون.

بەپێی داتاکانی ڤاتیکان، کۆمەڵەی کاردیناڵەکان لە ٢٥٢ ئەندام پێکهاتووە، لەو ژمارەیە ١٣٦ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

لە میانی کۆنگرەدا کاردیناڵەکان باس لە پێداویستی و ئاڵنگارییەکانی کەنیسەی کاسۆلیکی دەکەن.

پاشان لە سانت پیتەر کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بەدوای ڕێنمایی ڕۆحی پیرۆزدا بگەڕێن کە کێ دەبێت جێنشین بێت، بەپێی کۆمەڵەی ئەساقیفەی کاسۆلیکی ئەمریکا.

لە کاتێکدا ئەم کۆبوونەوانە لەژێر چاودیرییەکی توندو دوور لە جاوی میدیاکان بەڕێوەدەچن، بەڵام جیهان لە بڕیارەکانی ڕۆژانەی کۆبوونەوەکان ئاگادار دەکرێنەوە لە ڕێگەی دووکەڵی سپی یان ڕەشەوە کە لە لوتکەی کەنیسەی سیستینەوە بەرز دەبێتەوە، کە ئەم کارە بە سووتاندنی کاغەزی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پاپا ئەنجام دەدرێت.

نهێنی دووکەڵی  ڕەش و سپی لە ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی پاپادا

ئەو دووکەڵەی لە کاتی کۆنگرەی پاپادا لە کەنیسە سیستینەوە بەرز دەبێتەوە، نوێنەرایەتی بڕیاری کاردیناڵەکان دەکات لەو ڕۆژەدا.

ئەگەر هیچ کاندیدێک دوو لەسەر سێی دەنگەکانی بەدەستنەهێنا، ئەوا کاغەزی دەنگدان لەناو کورەیەکدا دەسوتێنرێت کە ماددەیەکی کیمیایی تێدایە دووکەڵی ڕەش بەرهەمدەهێنێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە دەنگدان تا ڕۆژێکی تر بەردەوام دەبێت.

ئەگەر پاپایەک هەڵبژێردرا، کاغەزەکانی دەنگدان بە ماددەیەکی کیمیایی دەسوتێنرێن کە دووکەڵی سپی بەرهەم دەهێنن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پاپای نوێ هەڵبژێردراوە.

چ ماددەیەکی کیمیایی بەکاردێت بۆ دووکەڵی ڕەش و سپی؟

لەمیانی کۆنگرەی پاپا لەساڵی ٢٠١٣ کە بووە هۆی هەڵبژاردنی پاپا فرانسیس، دووکەڵی ڕەش بە بەکارهێنانی تێکەڵەیەک لە پۆتاسیۆم بیرکلۆرات و ئەنتراسین و گۆگرد بەرهەم هێنرا.

دووکەڵی سپی بە بەکارهێنانی تێکەڵەیەک لە کلۆراتی پۆتاسیۆم و لاکتۆز و کلۆرۆفۆرم بەرهەم دێت.

پرۆسەی دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێ چۆن دەبێت؟

پێش دەستپێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، کاردیناڵەکان کە مافی دەنگدانیان هەیە دەچنە ناو کەنیسەی سیستین و سوێندی نهێنی دەخۆن و دواتر دەرگای کەنیسە دادەخرێت.

دەنگدان بە نهێنی دەبێت، کاردیناڵ نوێژ دەکات و دواتر کاغەزی دەنگدانەکەی کە دوو جار تاو دراوە دەخاتە ناو شووشەیەکی گەورەوە.

ڕۆژانە چوار خولی دەنگدان بەڕێوەدەچێت تا کاندیدێک دوو لەسەر سێی دەنگەکان وەردەگرێت.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە