spot_imgspot_img

بڕیاری نوێ، بۆ ئەوانەی بێ مۆڵەت حەج دەکەن

وەزارەتی ناوەخۆی سعودیە، لە نوێترین بڕیاریدا، بڕی ١٠٠ هەزار ڕیاڵی وەک سزا دیاریکرد، بۆ ئەو کەسانەی کە بەبێ مۆڵەت و رێپیدان فەریزەی حەج جێبەجی دەکەن.

 

ڕۆژی پێنجشەممەی ٨ – ٥ – ٢٠٢٥ وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایگەیاند، سزایەکی دارایی قورس بەسەر هەر کەسێکدا دەسەپێنێت کە هەوڵی ئەنجامدانی حەج بدات بەبێ مۆڵەت.

 

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ئاماژەی بەوەداوە؛ هەر کەسێک، ڤیزای سەردانی کردنی هەبێ و بەبێ مۆڵەت حەج ئەنجام بدات یان بەڤیزا لە مەککە و شوێنە پیرۆزەکان ماوەتەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج، لە یەکەم ڕۆژی مانگی زولقیعدەوە تا کۆتایی چواردەهەمین ڕۆژی زولحیجە، بڕی ١٠٠ هەزار ڕیاڵ سزای بەسەردا دەسەپێندرێت.

 

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو، سزاکان بەپێی ئەو کەسانە دەگۆڕێت کە ڤیزای سەردانیان بە هەموو جۆرەکانیەوە پێدراوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ داوای لە هەموو لایەک کردووە پابەندی ڕێسا و ڕێنماییەکانی دەستەی حەج بن، کە ئامانجیان پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی حاجیانە تا بتوانن ڕێوڕەسمەکانیان بە ئاسانی و لەکەشێکی ئارامدا ئەنجام بدەن.

 

مانگی ڕابردوو وەزارەتی گەشتوگوزاری سعودیە ڕێنماییەکی بۆ سەرجەم دامەزراوە میواندارییەکانی شاری مەککە دەرکرد و تیایدا قەدەغەکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی بۆ ئەو سەردانکەرانەی کە مۆڵەتی حەج یان مۆڵەتی کارکردن یان ئیقامەیان لەو شارەدا نییە لە وەرزی حەجدا ڕاگەیەندا، کە ئەم ڕێنماییە لە ٢٩ی نیسانەوە تا کۆتایی وەرزی حەج کاری پێدەکرێت.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە