پێنج منداڵ سووتان و برینی دووانیان سەختە

لە گوندێکی ناحیەی سێبیران پێنج منداڵ بە هۆی ئاگرکەوتنەوە سووتان و برینی دووانیان سەختە.

بەپێی زانیاریەکان، لە گوندی قەڵاچۆغانی سەربە ناحیەی سێبیران پێنج منداڵ سێ کوڕ ودوو کچ کە باوکی هەر پێنج منداڵەکە بران، ئاگریان کردووەتەوە، بەڵام تۆپێکی یاریکردن کەتووەتە ناو ئاگرەکە و پێیاندا تەقیوە.

لە ئاکامی ڕووداوەکەدا هەر پێنج منداڵەکە کە تەمەنیان لە نێوان ٤ بۆ ٨ ساڵیدایە سووتان و بەمەبەستی چارەسەرکردن گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر.

باوکی دووان لەو منداڵەکان زانیارییەکانی بۆ “تۆڕی میدیایی خەڵک” پشتڕاست کردەوە و ئەوەشی خستەڕوو کە برینی دووان لە منداڵەکان سەختە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە