spot_imgspot_img

خەمۆکی باوکایەتی: ئازارێکی بێدەنگ کە پیاوان ئاشکرای ناکەن

خەوتن لەگەڵ منداڵەکەت سوودێکی زۆری هەیە بەتایبەت کە منداڵی ساوایە، بە پێچەوانەی ئەوەی بەشیک لە باوکان وەک بێزاری ناوی دەبەن.

بەلایەنی کەمەوە 10%ی دایک و باوکان تووشی خەمۆکی دایک و باوک دەبن کاتێک یەکەم منداڵیان لەدایک دەبێت.

زۆرجار بەرنامەکانی چاودێری تەندروستی گرنگی بە دایکان و کۆرپەلە دوای لەدایکبوون دەدەن، بەڵام ئەوەی چاوپۆشی لێدەکرێت کاریگەرییەکانی ئەم قۆناغەیە لەسەر باوکان، بەتایبەتی لەڕووی تەندروستی دەروونییەوە.

لەکاتی پێشکەشکردنی چاودێری سەرەتایی بۆ دایکانی تازە، دکتۆر سام واینڕایت بۆشایییەکی گەورەی لە سیستەمی تەندروستیدا دۆزیەوە. تێبینی کرد کە زۆرێک لە دایکان دەیانەوێت مێردەکانیان پشتگیریان بکەن. ئەمەش وای لێکرد گرنگی چارەسەرکردنی خەمۆکی دوای منداڵبوون لە باوکانیشدا بزانێت، بۆیە دەستیکرد بە لێکۆڵینەوەیەکی داهێنەرانە بۆ ئەو حاڵەتە لە باوکاندا.

واینڕایت ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکی منداڵان جەخت لەسەر گرنگی پشکنینی دایکان دەکاتەوە، بەڵام دایکان خۆیان داوای پێویستی قسەکردن لەگەڵ باوکان دەکەن. پرسیارێک دەوروژێنێت کە چۆن باوکەکان تێکەڵ بەو چاودێریە بکەن کە پێشکەش دەکرێت؟

لەم چوارچێوەیەدا، کریستین کۆڤاڵسکی، پەرستارێکی دەروونی، دووپاتیکردەوە کە باوکەکان ڕەنگە دوای منداڵبوون هەست بە پەراوێزخستن بکەن بەهۆی گرنگیدانێکی چڕ بە دایک و منداڵەوە، ئەمەش وایان لێدەکات کە تووشی هەستکردن بە تەنیایی و گۆشەگیری ببن.

خەمۆکی باوک لە دوای منداڵبوون پەیوەندی بە بارودۆخە سەختەکانی وەک دووگیانی سەخت یان لەدایکبوونی ئاڵۆزەوە هەیە و توێژینەوەکان دەریدەخەن کە لانیکەم 10%ی باوکان تووشی ئەو خەمۆکییە دەبن، زۆرێک لە پسپۆڕان پێیان وایە ڕەنگە ژمارەی ڕاستەقینە لەوە زیاتربێت.

هەرچەندە باوکەکان پێش منداڵبوون هەمان ئامادەکاری بایۆلۆجی وەک دایکان ئەنجام نادەن، بەڵام هەستکردن بە ترس و نادڵنیایی لەم قۆناغە ئینتقالیەدا باو و ئاساییە.

نیشانەکانی خەمۆکی دایک و باوک

کشانەوە و دوورکەوتنەوە لە ڕووی سۆزدارییەوە

کاتێک دایک و منداڵ سەرنجیان دەدرێت، لەوانەیە باوک هەست بە پەراوێزخستن بکات. بەو پێیەی کەمێک پەیوەندییەکانی باوک و دایک کەمتر دەبێتەوە بەهۆی گرنگیدانی زیاتر بە مندالە ساواکە.

کۆڤاڵسکی دەڵێت “دایکەکان بە خێرایی پەیوەندی لەگەڵ کۆرپەدا دروست دەکەن، لەکاتێکدا باوکەکان نزیکەی دوو مانگیان دەوێت تا پەیوەندییان قوڵبێتەوە، بۆیە، بۆ ئەو دوو مانگە، باوکان هەست دەکەن بەشێک نین لە وێنەکە”.

لە توێژینەوەی کەیسی باوکێکی بێناودا، باس لەوە دەکات کە چۆن هەستی بە جێهێشتن کردووە لە ڕۆژی لەدایکبوونی دووانەکانیدا. دەڵێت: “بیری هەموو شتێکم دەکرد، نەمتوانی پشتگیری هاوسەرەکەم بکەم یان پەڕۆی ناوک ببڕم. نەمتوانی ئەو ساتانەی کە لە فیلمەکان یان لە تەلەفزیۆنەکاندا دەیبینیت تاقیبکەمەوە”.

لەوانەیە دایک و باوک لە ڕێگەی ناتەندروستەوە وەک زیادەڕۆیی لە خواردن یان زیادەڕەوی لە یاری ڤیدیۆیی بیانەوێت لەمالەوەبن یان دڵی هاوسەرەکانیان بەنەوە، کەئەمە هەوڵیکی خۆنەویستانەی ناپەسەندە لەلایەن دایکانەوە، چونکە سەرقاڵبوون بە یارییە ئەلکترۆنی و تێڕامان بەدیار شاشەکانەوە بەلایەنی ئەوانەوە هاوکاری نییە، بەڵکو کات بەسەربردنی ناجارییە بۆ پیاوان.

بێتوانایی لە گرنگیدان بە خۆی

نیشانەیەکی تری خەمۆکی دایک و باوک ئەوەیە کە دایک و باوک هەست ناکەن بتوانن بەشداری ئەو چالاکییانە بکەن کە ڕۆژێک خۆشییان بۆ هێناون، وەک وەرزش یان خولیای دڵخواز، زۆرێک لە دایک و باوکان بەوە هەستی خۆیان دەردەبڕن کە ناتوانن پشوو بدەن یان وەرزش بکەن.

واینڕایت دەڵێت: “نیشانەی ئەم قۆناغە ئەوەیە کە زۆر خەوت دێت بەڵام ناتوانیت بخەویت، چونکە لەناختدا نیگەرانی لەوەی چی بەسەر کۆرپەکەدا دێت”.

لە کۆتاییدا، خەمۆکی دایک و باوک دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی دایک و باوک بکشێنەوە و بە شێوازی ناتەندروست بەدوای دڵخۆشیدا بگەڕێن و بە ئاستەم ئاگاداری خۆیان بن.

هەر بۆیە گرنگە زوو ئەم نیشانانە بناسیتەوە بۆ ئەوەی دایک و باوک بتوانن پشتگیری و چارەسەری گونجاو وەربگرن.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە