spot_imgspot_img

سیخوڕی لەسەر واتس ئاپ کراوە

کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی تۆمەتی سیخوڕیکردنی لەسەر واتس ئاپ بەسەردا ساخبووەوە و میتاش دەڵێت”168 ملیۆن دۆلاری لە دژی کۆمپانیای ئیسرائیلی NSO Group بردەوە”.

کۆمپانیای مێتا پلاتفۆەم، ڕۆژی سێشەممە، 7ـی ئایاری 2025، کۆتایی بە شەڕێکی شەش ساڵەی نێوان گەورەترین پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئەمریکی و بەناوبانگترین کۆمپانیای سیخوڕی جیهانی هێنا، دوای ئەوەی لەدادگا دۆسێیەکی بە بری 168 ملیۆن دۆلاری لە کۆمپانیای ئیسرائیلی NSO Group بردەوە.

مێتا پێشتر لە مانگی کانوونی دووەمدا بڕیارێکی بردبووەوە کە تێیدا دەرکەوت کە NSO بە شێوەیەکی نایاسایی لاوازییەکی لە ئەپی نامە ناردنی مێتا واتسئەپ قۆستۆتەوە بۆ دانانی سیخوڕی لەسەر مۆبایلی بەکارهێنەرانی.

میتا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، بڕیارەکەی ئەمڕۆی دۆسیەی واتس ئاپ هەنگاوێکی بەرچاوە بۆ پاراستنی نهێنی و ئاسایش، ئەمەش یەکەم سەرکەوتنە لە دژی پەرەپێدان و بەکارهێنانی سیخوڕی نایاسایی کە هەڕەشە لە سەلامەتی و تایبەتمەندی هەمووان دەکات.

NSO لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “بە وردی لە وردەکارییەکانی بڕیارەکە دەکۆڵێتەوە و داوای ڕێکاری یاسایی گونجاو دەکات، لەنێویاندا ڕێوشوێنی زیاتر و تانەدان”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە