کۆمپانیای فۆرد مەترسی هەیە کە بە هۆی بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە نزیکەی 1.5 ملیار دۆلار زیانی لێبکەوێت.
جیم فارلی، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای فۆرد ڕایگەیاند، جارێ زووە لە کاردانەوەی ڕکابەرەکانمان بەرامبەر بە بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادکردنی گومرگ تێبگەین.
لەگەڵ ئەوەشدا بەدوورینەزانی کە بڕیارەکانی ترەمپ ببنە هۆی ئەوەی نزیکەی 1.5 ملیار دۆلار زیان بە کۆمپانیا ئەمریکییەکە بگەیەنێت.
پێشتریش بەرپرسانی جێبەجێکاری فۆرد ڕایانگەیاندبوو کە پێشبینی دەکەن زیادکردنی گومرگ ببێتە هۆی ئەوەی خەرجییەکانیان لەمساڵدا 2.5 ملیار دۆلار زیاد بکات و هۆکارەکەشی بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ زیادبوونی خەرجی هاوردەکردن لە مەکسیک و چین دەگەڕێتەوە.