spot_imgspot_img

حکومەتی ھەرێم سەفاری پارکێک بە ڕووبەری ٦ ھەزار دۆنم دروست دەکات

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە حکومەتی ھەرێم لە سنووری هەولێر سەفاری پارکێک بە ڕووبەری ٦ ھەزار دۆنم دروست دەکات.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ نوێنەری کۆمەڵێک نوێنەری وڵاتان و کەسایەتی سەردانی بەنداوی گۆمەسپان و ئەو شوێنەیان کردووە کە بریارە بکرێتە سەفاری پارک بۆ بەخێوکردن و پارێزگاری لە ئاژەڵی کێوی و دروستکردنی بەنداوێکی نوێ.

ئەوەشیخستەڕوو کە بڕیارە پارکەکە لەسەر ڕووبەری شەش ھەزار دۆنم لە ناوچەی سێنک و ھەنارە و بناو دروست بکرێت و ئاژەڵی جۆراوجۆری کێوی تیدا بپایزرێت.

ڕاشیگەیاند، وەک ھەموو سەفاری پارکێکی تر گەشتیاران دەتوانن بە ئۆتۆمبێل بە ناو پارکەکەدا بگەڕێن.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ناو پارکەکەدا چەند پۆندیک دروست دەکرت کە گەورەترینیان بڕی سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت و ئێستا لە قۆناغی دیزایندایە.

هۆشیار سیوەیلی ئەم وێنانەی خۆی لە کاتی سەردانەکەیان بۆ شوێنی پرۆژەکە بڵاوکردەوە

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە