کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بەگشتی، لەگەڵ نمە بارانی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ کات و ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ سێ پلەى سیلیزى بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
