spot_imgspot_img

بوومەلەرزە لە هەولێر ڕوویدا

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕووودانی بوومەلەرزەیەكی لە هەولێر ڕاگەیاند و شارەزایەكی بوومەلەرزەزانی كورد دەڵێت: بوومەلەرزەكە 2.3 پلە بووە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك لە ناحیەی پیرانی سەر بە قەزای مێرگەسوور ڕوویدا.

ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەكە لە کاتژمێر 04:42 ی دوای عەسری ئەمڕۆ سێ شەممە بەگوڕی 2.3 پلە بەپێوەری ڕێختەر و لەقوڵایی 5 کیلۆمەتر ڕوویداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەو شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانییە لە لێدوانێكی پێشتری بۆ (خەڵك) پێشنبینی ڕوودانی بوومەلەرزەی لە هەرێم كردبوو.

لای خۆشیەوە، دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەیەك بە دووری 30 كیلۆمەتر لە باكووری شاری هەولێر ڕوویداوە بە گوڕی 2.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر.

ڕاشیگەیاندووە، هاووڵاتیان بەتەواوی هەستیان پێ‌ نەكردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە