spot_imgspot_img

د. گەشین: لەكاتی خۆڵبارین ماکیاژ مەكەن

پزیشكێكی پێست و جوانكاری داوا لە خانمان دەكات، لەكاتی خۆڵبارین ماكیاژ نەكەن و دەشڵێت: تەنها شێدارکەرەوە و دژە خۆر بەکاربهێنن و بەكارهێنانی ماسك پێست دەپارێزێت.

د.گەشین کەمال، پسپۆڕی نە خۆشییەکانی پێست و جوانکاری پێست ڕایگەیاند، لە کاتی خۆڵباریندا ماکیاژ کردن زیانێکی زۆر بە پیست دەگەیەنێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی خۆڵبارین دەبێتە هۆی سووربوونەوەی پێست، هەستیار و وشکبوونەوە، بەم هۆیەشەوە بەکارهێنانی ماکیاژ حاڵەتەکە خراپتر دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی زیپکەی ڕوخساریان هەیە لە کاتی گۆرانی لەناکاوی کەش و هەوادا باڵانسی پێست تێک دەچێت و پێویستە زیاتر ئاگاداری پێستیان بن.

د. گەشین وتیشی، “ئامۆژگاری خانمان دەكەم لە کاتی خۆڵباریندا تەنها شێدارکەرەوە و دژە خۆر بەکاربهێنن، هەروەها بەکارهێنانی ماسک پێست دەپارێزێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەو بیرکردنەوەی خەڵکی هەڵەیە کە دەڵێن، ماسک دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە بەپێچەوانەوە پارێزگاری لێدەکات.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە