spot_imgspot_img

كچى پێشمەرگەیەك لە ئەڵمانیا دەبێتە وەزیر

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا، ڕیم ئەلعەبالی ڕادۆڤان لەحکومەتی نوێی ئەڵمانیا وەک وەزیری گەشەپێدان دەستنیشان کراوه‌، باوكی ڕیم له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو پێشمه‌رگه‌ بووه‌ و دژی ڕژێمی به‌عس خه‌باتی كردوه‌.

ڕیم ئەلعەبالی، ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا (SPD ) بەمیدیای ئەو وڵاتەی وتووه‌، “من بەڕەچەڵەک سەر بەپێکهاتەی کرستیانەکانی عێراقم‌ و لەهەشتاکان سه‌ده‌می ڕابردوش باوکم لەڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەدا دژ بەڕژێمی سەدام حسێن خەباتی کردوە”.

ئەلعەبالی، لەساڵی 1990 لەشاری مۆسکۆ لەدایک بووە، سیاسەتمەداری ئەڵمانی‌ و ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتەکانە، دایک ‌و باوکی لەساڵی 1996 وەک پەنابەر چوونەتە ئەڵمانیا.

ئێستا ڕیم، یه‌كێكه‌ له‌سیاسەتمەداره‌ دیاره‌كانی پارتی سۆشیال دیموکرات‌ و پێشتریش پۆستی ئەندامی پەرلەمان ‌و وەزیری دەوڵەتی هەبووە و لەحکومەتی نوێشدا وەک وەزیری گەشەپێدان دەستنیشان کراوە.

ڕیم ئەلعەبالی كێیە؟
– بنەچەی ڕیم ئەلعەبالی ئاشووری-عێراقییە. خێزانەکەی کۆچیان کرد بۆ ڕووسیا و دواتر ڕوویان لە ئەڵمانیا کرد.

– دەرچووی زانکۆی تەکنەلۆجیای کایزەرسلاوترن و زانکۆی بەرلینی تەواو کردووە.

– دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ بۆ پارتی (ئێس پی دی) لە ناوچەی شڤێرین، ئەندامی ڕێکخراوی بوندەستاگی ئەڵمانییە.

– ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەڵمانی بۆندستاگی ئەڵمانیا کە ڕۆژی یەک شەممە ٢٦ی ئەیلولی 2024 بەڕێوەچوو، سەرکەوتنی بەرچاوی بۆ کاندیدەکانی بەڕەچەڵەک عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشان دا و هەندێکیان بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو ناوچەی هەڵبژاردنەکانیان گرتەوە.

لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ی ئەڵمانیا سەرکەوتنی ٩ کاندیدی بەڕەچەڵەک عەرەب و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەخۆیەوە بینی، کە 7 کاندید بۆ یەکەمجار چوونە ناو بۆندستاگی ئەڵمانی، سێ کاندید بەڕەچەڵەک عێراقی، دوو سوری، دوو میسری، یەک مەغریبی و یەک یەمەنی.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە