شارەزایەكی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هۆشداری ڕوودانی بوومەلەرزە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەدات و دەڵێت: مەترسی نابێت.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی جوڵەی پلێتەکان و کۆبوونەوەی وزەی ناوەکی ئەگەری بوومەلەرزەی نێوان پلەی ( +3 تا +4 ) هەیه بە پێوەری ڕێختەر.
ڕاشیگەیاند، كاتی بوومەلەرزەكە لەماوەی نێوان ئەم کاتەوە تاوەکو هەفتەیەک لەو ناوچانەی بەڕەنگی سوور لەسەر نەخشەکە دیاریکراون، بەڵام مەترسی نابێت ئیشەڵا.
سەبارەت بە ناوچەكانیش ڕوونی كردەوە، “لە نێوان کەرکوک ، چەمچەماڵ ، هەولێر ، سلێمانی و هەروەها ناوچه سنورییەکانی خۆرهەڵاتی گەرمیان و هەڵەبجە تا دەگاتە پێنجوێن لەگەڵ ناوچەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی دەریاچەی دوکان”.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە هەفتەی ڕابردووەوە تاوەكو دوێنێ دوو بوومەلەرزە لە سنووری ناوچەكانی كەركوك و باشووری گەرمیان ڕوویانداوە.

