سه‌رۆكی ليژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌نگیان له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی (ڤه‌یب) داوه.
ماجد شنگالی، سه‌رۆكی ليژنه‌ی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “ليژنه‌كه‌مان ده‌نگی دا به قه‌ده‌غه‌كردنی كڕین و فرۆشتن و هێنانی (ڤەیب)”.
ڕاشیگەیاندووە، ده‌وڵه‌تێكی پیشكه‌وتووی وه‌ك به‌ریتانیا، كه خاوه‌نی توێژینه‌وه و پشكنینی پێشكه‌وتوون، بریاریانداوه له 1ی 6ی ئه‌مساڵه‌وه ڤەیب قه‌ده‌غه بكات.
سه‌باره‌ت به نێرگه‌له و جگه‌ره، وتی: “كڕین و فرۆشتنی جگه‌ره و نێرگه‌له ڕێكخراوه به‌شێوه‌یه‌ك، كه قه‌ده‌غه‌یه جگه‌ره بفرۆشرێته كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ، هه‌روه‌ها له شوێنی داخراو به‌كارهێنانی نێرگه‌له قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام ڕێگه‌ی پێدراوه، كه له شوێنی كراوه‌دا نێرگه‌له به‌كار بهێندرێ، له داموده‌زگا حكوومییه‌كانیش جگه‌ره‌كێشان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا له شوێنه كراوه‌كاندا ڕێگه‌ی پێدراوه”.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 6ی 5ی 2025، په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك كۆ ببێته‌وه و له‌نێویاندا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای پاراستن له زیانه‌كانی جگه‌ره بدرێت.