قوباد تاڵەبانی: بۆ ناردنی مووچە چاوەڕوانی ڕەزامەندیی بەغداین

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ ناردنی مووچەی مانگی چوار چاوەڕوانی رەزامەندیی بەغداین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە سێیەمین پێشانگای گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، تا ئێستا لەگەڵ پارتی نەگەیشتووینەتە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و لە ئێستادا تازە باسی پێكهێنانی حكومەت دەكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی زۆر باش بوو لەپاڵ كۆبوونەوەی تیمەكانی یەكێتی و پارتی و ئەمە هەمووی یارمەتیدەرە بۆ دروست كردنی متمانەی باشتر لەنێوانمان تاوەكو هەركات حكومەت پێكهات بتوانین پێكەوە باشتر ئەم هەرێمە بەڕێوەبەرین.

لەبارەی یەك لیستی كوردی، قوباد تاڵەبانی وتی، “زۆر ئاساییە لەناو هەرێمی كوردستان ڕكابەرایەتی و بۆچوونی جیاوازمان هەبێت، چونكە دوو حزبین بۆچوون و مێژووی سیاسیمان جیاوازە، بەڵام دەبێت لەسەر پرسە گرنگ و نیشتمانییەكان یەك ئاڕاستەمان هەبێت لەپێناو هەرێمی كوردستان.

بۆ دابەشكردنی مووچە، جێگری سەرۆك وەزیران ڕاشیگەیاند، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕێی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵی دەكەین.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە