spot_imgspot_img

وادەی خەرجکردنی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی چواری پێشمەرگە دیاریکرا

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد، کە ڕۆژی پێنجشەممە 8ی ئایار، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی چواری هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرکەی حکومەتی هەرێم، ڕۆژی پێنجشەممە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار، بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەى وەزارەتى بیشمەرگە دابەشدەکرێت.

باسی لەوەشکردووە: دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٤) دابەشدەکرێت.

دەشلێت: لە ئێستادا سەرووی 56 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕێگەی پرۆژەی (هەژماری من) هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە