بەهۆی خۆڵبارینەوە 94 كەس ڕەوانەی نەخۆشخانە كران

بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، 94 کەس لە سنووری پارێزگای کەرکوک رەوانەی نەخۆشخانە کران، تەندروستی پارێزگاکەش داوادەکات، خەڵک تەنیا بۆ کاری پێویست لە ماڵەکانیان دەربچن.

سامان یابە، وتەبێژی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند، “بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ئەمڕۆ سنووری پارێزگای کەرکوکی گرتووەتەوە، تاوەکو ئێستا 94 کەس لە سنووری پارێزگاکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون”.

وتیشی، “لەو 94 کەسەی رەوانەی نەخۆشخانە کراون، تەمەنی جیاوازیان تیادایە، بەڵام زیاتر ئەوکەسانەی نەخۆشیی تەنگەنەفەسییان هەیە، لەکاتی شەپۆلی خۆڵباریندا دۆخی تەندروستییان تێکدەچێت”.

وتەبێژی تەندروستی كەركوك داوا لە هاووڵاتیان دەكات، ” تەنیا بۆ کاری پێویست لە ماڵەکانیان دەربچن و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانیان دابخەن و ئاوی زۆر بخۆنەوە و دەمامك ببەستن”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە