بانكی ڕافیدەین دەستی بە پێدانی دۆلار بە حاجییان كرد و ڕایدەگەیەنێت، تا بڕی 2 هەزار دۆلار (20 وەرەقە) بە نرخی فەرمی 132 هەزار دیناریان پێ دەدرێت.
بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، پڕۆسەی فرۆشتنی دۆلار بۆ ئەو حاجیانە دەست پێدەكەین، کە لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە گەشت دەکەن.
ڕاشیگەیاندووە، بڕی پارەی تەرخان كراو بۆ هەر حاجییەك 2 هەزار دۆلارە بە نرخی فەرمی 132 هەزار دینار.
ئاشكراشی كردووە، ئەولەویەت دەدرێت بە پشتبەستن بە بەرواری ڕۆشتن و دەشڵێت: خۆشحاڵین بە دابینکردنی کارتی “کلیلی ڕافیدەین” بەبێ بەرامبەر بۆ هەموو حاجییەک، کە بتوانن لە ماوەی مانەوەیان لە خاکی پیرۆزدا بە ئاسانی و بە سەلامەتی بەکاری بهێنن.
لقە ڕێگەپێدراوەکان بۆ پێدانی دۆلار بە حاجییان لە شاری بەغدا بریتین لە: (ئەلفیردەوس، شەقامی فەلەستین، ،ئەلوەزیریە، قەزای ئەلعامل، المنسور) هەروەها لە پارێزگاكانیش لە ناوچەكانی: (ئەلسەیادەلە، الشوهەدا، کوت، ئەنبار، عاشور، شەقامی الفاروق).
