ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك شاری كەركوك-ی هەژاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 5ی ئایاری 2025، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری كەركوكی هەژاند.
بەپێی ڕاگەیەنراوی كەشناسی عێراق، بوومەلەرزەكە لە قولایی 10 كیلۆمەتر لە ناخی زەوی بووە.
ئەمە دووەمجارە لە هەفتەی ڕابردووەوە تا ئێستا بوومەلەرزە لە كەركوك ڕوودەدات و هاووڵاتیان هەستیان پێ كردووە.
