spot_imgspot_img

خواردنی خێرا یادەوەریت لێدەستێنێت و پیکهاتەی مێشک تێکدەدات

کاریگەری ئەو خۆراکانەی کە چەوری و شەکریان زۆرە لە زیادبوونی کێش و گەورەبوونی هێڵی کەمەردا ناوەستێت. هەروەها کاریگەری نەرێنییان لەسەر کارکردنی مێشک هەیە، بەپێی توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی سیدنی ئەنجامدراوە خواردنی خێرا پەیوەندییان بە بیرەوەرییەوە هەیە.

لە یەکەم تاقیکردنەوەی جۆری، تیمی توێژەرانی زانکۆی سیدنی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی زانکۆیان کرد بۆ ئەوەی کاریگەری خۆراکی ناتەندروست بدۆزنەوە. دەرکەوت کە ئەوانەی زۆر خواردنی خێرا دەخۆن لە تاقیکردنەوەکانی فێربووندا ئاستێکی خراپیان هەبووە، لەرووی بیرەوەی و دۆزینەوەی شتەکان.

لە توێژینەوەکەیاندا کە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی “قەڵەویدا” بڵاوکراوەتەوە، توێژەران ڕایانگەیاندووە کە ئەم دۆزینەوانە تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییە نەرێنییەکانی خۆراکی ناتەندروست لەسەر فێربوون و هەڵگرتنی زانیاری، جەخت لەوە دەکەنەوە کە خۆراکی تەندروست پێویستە بۆ پاراستنی تواناکانی زانین و درکپێکردن.

لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر ئاماژەیان بەوە کردووە کە زیادەڕۆیی لە خواردنی چەوری و شەکرەکان تەنها دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک شەکرە و قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵ، بەڵکو ڕەنگە ببێتە هۆی دابەزینی یادەوەری پێشوەختە.

بەڵام توێژینەوە نوێیەکە دەریدەخات کاریگەری نەرێنییان لەسەرە بەهۆی خۆراکە ئامادەکراوەکانەوە، هەرچەندە زیانەکان لە ناوچەیەکی دیاریکراوی مێشکدا چڕبوونەتەوە کە بە هیپۆکامپوس ناسراوە، کە بەرپرسە لە ئاراستەکردن و دروستبوونی یادەوەری.

لەم چوارچێوەیەدا، توێژەر دۆمینیک تران لە زانکۆی سیدنی ڕوونی دەکاتەوە: “باشترکردنی خۆراک دەتوانێت تەندروستی هیپۆکامپ بگەڕێنێتەوە، و بەم شێوەیەش توانای گەشتکردن و تێگەیشتنمان لە فەزای نوێدا، وەک لەکاتی گەڕان بەناو شارێکدا یان فێربوونی ڕێگایەکی نوێ باشتر دەکات”.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە