spot_imgspot_img

“8 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لە عێراق و هەرێم تۆماركراون”

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئامارێكی دەستەی ئامار و ڕێكخستنی زانیاری وەزارەتەكەی بڵاوكردۆتەوە و ئاشكرای كردووە، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023، ڕێژەی 8 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لە عێراق و هەرێم تۆمار کراون.

عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانای عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی 2023دا ڕێژەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە عیراق و هەرێم بە ڕێژەی 1.4٪ بەراورد بە ساڵی 2022 زیادی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ساڵی 2022دا 7 ملیۆن و 982 هەزار ئۆتۆمبێلی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، کە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 گەیشتووەتە 8 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت، بەوپێیەش لەو ساڵەدا 18 هەزار ئۆتۆمبێلی تایبەت تۆمار کراون.

دەشڵێت: ئەو ئامارەش ئەوە دەسەلمێنێت، لە هەر هەزار دانیشتوویەکی عێراق و هەرێم، 187 ئۆتۆمبێلی تایبەتیان بەردەکەوێت.

ئەو ئامارەی وەزارەتی پلاندانای عێراق تەنها باس لە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەکات، ئەوە جگە لە ئۆتۆمبێلی كرێ‌ و کەرتی گشتی و بارهەڵگر و جۆرەکانی دیکەی وەک بێسەرەتا و تۆمارنەکراوەکان.

هنداوی ئاشكراشی كردووە، ڕێژەی سەدی ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی هەمیشەیی (57%)ی کۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی ناو هەرێمی کوردستانە، هاوکات ڕێژەی سەدی ئۆتۆمبێلی هەڵگری (تابلۆی نوێ) (43%)ی کۆی گشتی ئۆتۆمبێلەکانی کەرتی تایبەت لە ماوەی ساڵی 2023، بەڵام هیچ ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری تابلۆی نوێ لە هەرێمی کوردستاندا نییە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە