مێتا ڕۆژی لە دووشەممە ٥ -٥ -٢٠٢٥ وە، دەستیکرد بە وەستاندنی نوێکارییەکانی واتسئەپ لەسەر هەندێک جۆری ئایفۆن کە زیاتر لە ١٠ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بەرهەمهاتوون.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی کۆمپانیای خاوەندارێتی واتسئەپ، ئەو مۆبایلانەی کە لەمەودا کارکردنی واتسئەپ، لەسەریان بەردەوام نابێت بریتین لە ئایفۆن ٥s و ئایفۆن ٦ و ئایفۆن ٦ پڵەس، کە iOS ١٥.١ یان نوێتریان لەسەرە، چونکە ئەم وەشانە مەرجە ئاسایشییەکان جێبەجێ ناکەن، کە واتسئەپ هەیەتی.
کۆمپانیاکە ڕوونیشیکردەوە، ئەو بەکارهێنەرانەی ئایفۆنێکی کۆنیان هەیە و ماوەیەکە نوێ نەکراوەتەوە، ڕەنگە پێویستیان بە گۆڕینی بۆ ئایفۆنێکی نوێ هەبێت.
پێش ٥ی ئایار هەر ئایفۆنێک کە iOS ١٢ یان دواتر بەکاربهێنێت دەیتوانی ئەپەکە بەکاربهێنێت، بەڵام ئەوەش لەگەڵ نوێکردنەوەکانی داهاتووی واتسئەپدا دەگۆڕێت.
کۆنترین جۆری ئەم مۆبایلانە کە ٥s بوو لە ساڵی ٢٠١٣ خرایە بازاڕەوە و نوێترین مۆبایلی ٥ Plus لە ساڵی ٢٠١٤بڵاوکرایەوە، ئەپڵ لە ساڵی ٢٠١٦ئەم مۆدێلانەی وەستاند و بەسەرچوونی ڕاگەیاند.
جگە لە واتسئەپ، بەکارهێنەرانی ئەم مۆبایلانە چیتر ناتوانن ئەپەکانی وەک ئینستاگرام و سپۆتیفای بەکاربهێنن.