spot_imgspot_img

سکایپ بەیەکجاری ماڵئاوایی دەکات

لەمڕۆوە پلاتفۆرمی سکایپ بە یەکجاری ماڵئاوایی دەکات و کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش جێگرەوەکەی ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، دوای 22 ساڵ کارکردن، پلاتفۆرمی skype بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە بەکارهێنەرانی دەکات و مایکرۆسۆفت تیم شوێنی دەگرێتەوە.

Skype یەکێک بوو لەو پلاتفۆرمە بەربڵاوانەی کە ساڵانێکی زۆر نەک تەنیا بۆ پەیوەندی ئاسایی بەکاردەهێنرا، بەڵکو بەشێکی زۆری دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش لە بری ئامێرەکانی پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ میوانداریکردنەکانی دەرەوەی ستۆدیۆکانیان سوودیان لێ وەردەگرت.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاندووە، لەبری سکایپ، دەتوانن هەژماری تایبەتی لە MICROSOFT TEAMS بکەنەوە و سەرجەم زانیاریی و پێویستییەکانتان ڕاستەوخۆ لە سکایپەوە بگوازنەوە.

Skype لە 29ی ئابی ساڵی 2003، لەلایەن سکاندیناڤیاس نیکلاس زێنسترۆم و جانوس فریس ئیستۆنیاوە دامەزراوە، کە بۆ ئەو قۆناغە وەک شۆڕشێک لە سیستمی پەیوەندیدا دادەنرا، کە بە تێچوویەکی کەم لەرێگای کۆمپیوتەرەکانەوە پەیوەندی ئەنجام دەدرا، تاوەکو لەگەڵ پێشکەوتنی ئینتەرنێت و زیادبوونی خێراییەکەیدا، سکایپیش زیاتر پێشکەوت و خزمەتگوزارییەکانی فراوانکرد بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی، ئەوە جگە لە نامە و ناردنی فایل و پەیوەندیکردن بە گروپ.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە