ئاستی ئاوى سەرچنار نزیکدەبێتەوە لە وشکبوون

بەرپرسانى ئاوى پارێزگاى سلێمانى ڕایدەگەیەنن، کە بۆ ئەمساڵ سەرچاوەکانى ئاو کەمیکردووە و بەشێک لە کانى و کارێز و بیرەکان وشکیانکردووە یاخود مەترسيى وشکبوونیان لەسەرە.

شیروان جەمال، بەڕێوەبەرى ئاوى دەوروبەرى سلێمانى بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، “بەهۆى کەميى رێژەى بارانبارین، هەندێک سەرچاوەى ئاو نەژیاوەتەوە و وشکیکردووە، وەک سەرچاوەى ئاوى تافان لە قەرەداغ”.

باسی لەوەشکرد، لەکۆى 160 کانى و کارێز لە دەوروبەرى سلێمانى 120یان وشکى کردووە، هەروەها لە کۆى 560 بیر 95 یان وشکیکردووە، یان ئاوەکەیان تەواو کەمبووەتەوە.

لای خۆیەوە بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەرى ئاوى سلێمانى ڕایگەیاند، “ئاستی ئاوى سەرچنار زۆر کەمبووەتەوە، نزیکدەبێتەوە لە وشکبوون، لە 24 کاتژمێردا 170 بۆ 180 هەزار مەتر سێجا لە ئاوى سەرچنار بۆ ئاوى خواردنەوە بەکاردەهێندرا، بەڵام ئێستا کەمبووەتەوەو ناتوانین ئەو رێژەیە بەکاربهێنین”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە