spot_imgspot_img

سوودانی سەردانی تورکیا دەکات

بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سوودانی، شاندێکی عێراق گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

ئەمڕۆ دووشەممە، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، شاندێکی وەزارەتی دەرەوە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ واژۆکردنی چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن گەیشتە ئەنقەرە.

ئەوەشیخستەڕوو، هاتنی شاندەکە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقدا دێت بۆ ئەنقەرە کە بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەنجامی بدات.

باڵیۆزخانەی عێراق ڕاشیگەیاند، یاداشتە لێکتێگەیشتنەکان کەرتەکانی ئاسایش، گواستنەوە، پلاندانان، فێرکردن، پەیوەندییەکان و پیشەسازی دەگرنەوە.

پێشتریش ماجید لەجماوی، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە ڕایگەیاندبوو، ڕێگەی گەشەپێدان و کەرتی وزە و بازرگانی لە نێو ئەو دۆسیەیانەدا دەبن کە لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیراندا تاوتوێ دەکرێن.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە