spot_imgspot_img

ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی مۆدێرن دابیندەکرێت

بەرگری شارستانی هەرێم دابینکردنی 20 ئۆتۆمبێلی مۆدێرنی ئاگرکوژێنەوە بەسەر شارەکاندا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت” بە گوژمەی 2.5 ملیۆن یۆرۆ ئۆتۆمبێلەکان دابینکراون”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، لە بلاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیيان، 20 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی مۆدێرن، لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە دابین کران.
ئۆتۆمبێلەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، و بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕای گشتی نیشاندران و بەسەر ئیدارە و ناوجەکان دابەشکران.

هێمن میرانی باسی لە بایەخی خۆپارێزی لە ئاگر و پابەندبوونی هاووڵاتیيان بە دابینکردنی بوتڵی ئاگرکوژێنەوە بۆ ناو ئۆتۆمبێل و ماڵەکانیان کرد. هەروەها جەختی لە پابەندبوونی سەرمایەدار و خاوەنپرۆژەکان بە ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانی بۆ دروستکردن و ئاواکردنی باڵەخانەکان بە گوێرەی ستانداردی جیهانی کردەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئاگرکەوتنەوە بکرێت.
هه‌روه‌ها باسی لە بایەخی وەزارەتی ناوخۆ بە دابینکردنی ئۆتۆمبێل و ئامێری پێویست و کەلوپەلی ڕزگارکردن و ئاگرکوژاندنەوە کرد بۆ ئەوەی لە حاڵەتی نەخوازراودا سەروماڵ و گیانی هاووڵاتیيان بپارێزن.

لای خۆیەوە یادگار ئەنوەر فەرەج سوپاسی وەزیری ناوخۆی کرد بۆ دابینکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە و باسی لەوە کرد، لە ئەمڕۆوە ئۆتۆمبێلەکان دەخرێنە خزمەت هاونیشتمانیيان.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە