spot_imgspot_img

زانیاری نوێ لەسەر ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی بی ئێم دەبلیو ئاشکرا دەکرێت

ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە کە ئۆتۆمبێلی کارەبایی بی ئێم دەبلیو 2 Series کە لە داهاتوودا نمایش دەکرێت، ئۆتۆمبێلی چوار دەرگا دەبێت نەک دوو دەرگا.

کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو خۆی ئامادە دەکات بۆ خستنەبازاڕی مۆدێلی i2، بەڵام بە پێچەوانەی پێکهاتەی ئێستای 2 Series، دەنگۆیەکی نوێ باس لەوە دەکات کە ئەم مۆدێلە نوێیە ئۆتۆمبێلێکی سیدان چوار دەرگا دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی BMWBlog، ئۆتۆمبێلی کارەبایی BMW i2 مۆدێلێکی سەرەتایی دەبێت، کە گرنگیی بە پانایی و ئاسانکاری بەکارهێنانی دەدرێت کە شانبەشانی i1 هاچباک لە قۆناغی پەرەپێداندایە.

لە ئێستادا بی ئێم دەبلیو سێ وەشانی زنجیرەی 2 پێشکەش دەکات کە بریتین لە کوپ/کابریۆلێت، ئەکتیڤ تۆرێر و گران کوپ، بۆیە کۆکردنەوەی بژاردنەکان بۆ یەک ستایل گۆڕانکارییەکی گەورە دەبێت.

ئەمە یەکەمجار نییە کە گوێمان لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی i2 ی بی ئێم دەبلیو بێت. لە ڕاپۆرتێکدا لە مانگی ئەیلولی 2022دا بڵاوکرایەوە، بانگەشەی ئەوە کرا کە بی ئێم دەبلیو ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە مانگی تەمموزی 2028فس دەست بە بەرهەمهێنانی i2 بکات، بەڵام ڕەنگە چیتر وا نەبێت.

ماڵپەڕی BMWBlog بڵاویکردووەتەوە، ئۆتۆمبێلی کارەبایی i2 تا ساڵی 2030 ناچێتە بازاڕەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە