ئیلۆن ماسک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ڕایگەیاند، کۆمپانیاکەیان “نیورالینک” هەوڵ بۆ چاندنی چیپێکی مێشکی دەدات کە لە ساساڵی داهاتوودا بینایی بۆ نابینایان دەغێڕێتەوە.
ماسک لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز، ڕوونیکردەوە کە کۆمپانیاکە خەریکی پەرەپێدانی ئامێرێکە بەناوی “Blindsight” کە بۆ هاوکاریکردنی نابینایان دروستکراوە، تەنانەت بۆ ئەوانەش کە نابینایی لەدایکدەبن.
ئامێرەکە بە کارلێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەشی بینین لە مێشکدا کاردەکات، ئەمەش بینایی بۆ بەکارهێنەرەکە دەگێڕێتەوە.
ئیلۆن ماسک ئەوەشی خستەڕوو کە لەو بڕوایەدایە کە یەکەم چاندنی ئامێرەکە پێش کۆتایی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت و وتی “دڵنیام کە لە ماوەی 12 مانگی داهاتوودا دەتوانین ئەم ئامانجە بەدەست بهێنین”.
ئاواتەکانی ماسک تەنها لە گەڕاندنەوەی بینین سنووردار نەبوو. جەختیشی لەوە کردەوە کە تەکنەلۆژیای نیورالینک دەتوانێت لە داهاتوودا ڕێگە خۆش بکات بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە تووشی ئیفلیجی بڕبڕەی پشت بوون توانای ڕۆیشتنیان بۆ بگەڕێنێتەوە.