بڕیارێكی ئۆپیك نرخی نەوت زیاتر دادەبەزێنێت

ئابووریناسێكی عێراقی ئاشكرای دەكات، بڕیاری ڕێكخراوی ئۆپیك بۆ بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەم كاتەدا، لە زیانی وڵاتانی ئەندامدایە و بەوەش شەڕێكی نوێی نرخی ئابووری دەست پێدەكات.

نەبیل مەرسوومی، ئابووریناسی عێراق دەڵێت: “ئۆپیك بڕیاری داوە، لە مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە بڕی 411 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکاتەوە، کە یەکسانە بە سێ هێندەی ئەو کەمکردنەوەیەی پلانی بۆ دانراوە.”

دەشڵێت: “بەپێی ئەم بڕیارە، بەرهەمهێنانی نەوت لە سعودیە بۆ 9 ملیۆن و 367 هەزار بەرمیل و عێراق بۆ 4 ملیۆن و 86 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزدەبێتەوە، ئەم بڕیارە بارگرانیی نوێ بۆ بازاڕی جیهانیی نەوت زیاد دەکات، کە بە بەراورد لەگەڵ کەمی خواست، بەرهەمهێنانێكی زۆرە و نرخەكەی دادەبەزێنێت.”

ڕوونیشی كردۆتەوە، پێدەچێت ئەمە سەرەتای شەڕێک بێت لەبارەی نرخی نەتەوە، کە ئامانجی لێی بەدەستهێنانی پشکی زیاتر و زیانگەیاندنە بە بەرهەمهێنەرانی نەوت لە ڕێكخراوی ئۆپێک، كە پابەند نین بە پشكی بەرهەمهێنانی خۆیان.

كەمبوونەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهانی، مەترسییەكی هەمیشەییە لەسەر ئابووریی عێراق، چونكە بە ڕێژەی زیاتر 95% پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە