عێراق بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکات

بڕیارێکی ئۆپیک پلەس بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق زیاد دەکات و شارەزایەکی ئابووریش دەڵێت”ئەم بڕیارە بارگرانییەکی نوێ بۆ بازاڕی جیهانی نەوت زیاد دەکات”.

ئەمڕۆ شەممە، 3ـی ئایاری 2025، نەبیل مەرسومی ، شارەزای ئابووری بڵاویکردەوە، ئۆپیک پلەس بڕیاریداوە لەمانگی داهاتووەوە ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەور زیاد بکات، بڕیاری زیادکردنەکە بەبری 411 هەزار بەرمیلە لەڕۆژیکدا کە یەکسانە بە سێ ئەوەندەی کەمکردنەوەی پلان بۆ داڕێژراو.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی ئەم بڕیارە، بەرهەمهێنانی نەوت لە سعودیە بۆ 9 ملیۆن و 367 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزدەبێتەوە، لە عێراقیش بۆ 4 ملیۆن و 86 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

مەرسومی نووسیویشیەتی”ئەم بڕیارە بارگرانییەکی نوێ بۆ بازاڕی جیهانی نەوت زیاد دەکات، کە بە بەراورد لەگەڵ کەمی خواستدا دابینکردنی زیادە، ئەمەش دەبێتە هۆی پاڵنانی نرخەکان بۆ دابەزین”.

مەرسومی پێی وایە کە “پێدەچێت ئەمە سەرەتای شەڕێکی نوێی نرخ بێت کە ئامانجی بەدەستهێنانی پشکی زیاتری بازاڕ و زیانگەیاندن بە بەرهەمهێنەرانی ئۆپێک پلەسە، کە پابەند نین بە کۆتایی بەرهەمهێنانیان”.

بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس لە کاتێکدایە، گرژییە بەردەوامەکانی ناو هاوپەیمانی نەوتی لەسەر پابەندبوون بە ڕێژەی بەرهەمهێنان بەردەوامە، لە کاتێکدایە کە بازاڕی جیهانی زیادەڕۆیی لە دابینکردن و دابەزینی خواستدا بەخۆیەوە دەبینێت بەهۆی سستبوونی ئابووری جیهانییەوە.

هاوپەیمانییەکە کە وڵاتانی ئۆپێک و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ بە سەرۆکایەتی ڕووسیا لەخۆدەگرێت، پێشتر سیاسەتی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی بۆ پاڵپشتیکردنی نرخەکان گرتبووەبەر، بەڵام فشارە ئابوورییەکان و کێبڕکێ لەسەر پشکی بازاڕ وایکردووە هەندێک وڵات داوای زیادکردنی بەرهەمهێنان بکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە