نرخی ئەمپێریک کارەبای مۆلیدە لە هەولێر دیاریکرا و سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلیەکانی هەولێر دەڵێت”نرخی ئەمپێرێک لەنێوان 12 بۆ نزیکەی 17 هەزار دینارە”.
ئەمڕۆ شەممە، 3ـی ئایاری 2025، خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلیەکانی هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، بۆ مانگی نیسان لە هەولێر تیکڕای کارکردنی ڕۆژانەی مۆلیدە ئەهلییەکان 10 کاتژمێر بووە و توانراوە کارەبا دابین بکەین، بۆیە هاووبەشان بۆ کاتژمیرێک کارکردنی مۆلیدەکان دەبێت 43 دیناری عێراق بدەن، بەو پییەی لەمانگی نیساندا نرخی یەک لیتر گاز بە 525 دینار بووە.
ڕاشیگەیاند، نرخی کارەبای مۆلیدەی هاووڵاتیان لە گەڕەک و سیتییەکان جیاوازە لە کارەبای ناوبازار، بەوپێیەی مانگی نیسان کاتژمێرەکانی کارکردن بەگشتی لە نێوان 280 تا 290 کاتژمێر بووە ، نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 12 هەزار دینار بۆ 16 هەزار و 750 دینارە.
سەبارەیت بەنرخی کارەبای مۆلیدەی ناوبازار”بازرگانی”، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە ڕوونیکردەوە، بۆ ناوبازاری شاری هەولێر لەمانگی ڕابردوودا کاتژمێرەکانی کارکردن و پیدانی کارەبا لەنێوان 116 کاتژمێر تاکو 137 کاتژمێر بووە، و نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان شەش هەزار دینار تاکو حەوت هەزار دینارە و بۆ ئەم مانگە نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدە 47 دینارە .
جەختی لەوەشکردەوە، دەوروبەری هەولێر و قەزاو ناحیەکان و گوندەکان کاتژمێرەکان لەنێوان 100 کاتژمێر تاکو 450 کاتژمێر بووە، نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان چوار هەزار و 750 دینار تاکو 18 هەزار دینارە بۆ یەک کاتژمێر کارکاکردنی موەلیدەکان 40 بۆ 47 دینارە.
جیی ئاماژەیە، مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەنجوومەنەکە نرخی کارەبای مۆلیدەی بۆ ناو شاری هەولێر لەنیوان 14،500 دینار بۆ 22،500 دینار دانابوو، بەوپێیەی بەرەو وەرزی هاوین دەڕۆین نرخەکان بۆ مانگەکانی داهاتوو گۆرانکارییان بەسەردادێت.
