کەشناسی: تاوەباران و هەورە بروسکە بەردەوامی دەبێت

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی کاتەکان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، تاوەباران و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لەزۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێ جار هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما نزم دەبێت بە دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەشڵێت: سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێ جار هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:

هەولێر: 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی

دهۆک: 30 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی

سۆران: 28 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە