دوای گەشتێکی دەیان ساڵە ئەو کەشتییەی کە لەساڵی 1972 یەکێتی سۆڤیەت ڕەوانەی هەسارەی “ڤینۆس”ـی کرد بە خێرایی دەگەڕێتەوە سەرزەوی و لەناوجەیەکی زەوی دەکەوێتە خوارەوە.
چاودێران پێشبینی دەکەن لە ماوەی دوو هەفتەی یەکەمی مانگی ئایاردا کەشتییەکی ئاسمانی سەردەمی سۆڤیەت بەبێ کۆنترۆڵ بگەڕێتەوە سەر زەوی.
بڕیار بوو کەشتییە ئاسمانییەکە لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەسەر ڤینۆس بنیشێتەوە.
مەزەندە دەکرێت ئەگەر پێکهاتەی دروستکراوی کەشتیەکە وەک خۆی بمێنێتەوە ئەوا بە خێرایی 242 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەگەڕێتەوە.
لانگبرۆک لە ئیمەیڵێکدا دەڵێت “هەرچەندە بێ مەترسی نییە، بەڵام نابێت زۆر نیگەران بین”.
بەپێی خەمڵاندنەکان پاشماوەی کەشتییە ئاسمانییەکە لە نێوان 52 پلە باکوور و 52 پلە باشووری ئیستوایی دابەزێت.
بەگوێرەی شارەزایانی بەدواداچوونی پاشماوەی بۆشایی ئاسمان، هێشتا زووە بزانین کەشتییە ئاسمانییەکەی سۆڤیەت کە نیو تەنەکەی دەکەوێتە کوێوە، یان چەندی لە گەشتەکەیدا دەمێنێتەوە.
زانای هۆڵەندی مارکۆ لانگبرۆک پێشبینی دەکات کەشتییە ئاسمانییە شکستخواردووەکەی کۆسمۆس 482 لە دەوروبەری 10ـی ئایار بگەڕێتەوە سەر زەوی.

