تەندروستی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لە هەرێم پشیتتڕاستکردەوە و دەڵێت”هاووڵاتیەکە دانیشتوی کۆیەیە”.
دکتۆر سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکەم حاڵەت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا ئەویش هاوڵاتییەکی شاری ( کۆیە ) یە ، تەمەنی ( 42 ) ساڵە و پیشەی گۆشتفرۆشە .
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هاووڵاتییە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی تا ئێستا جێگیرە.
