کەشناسی هەرێم پێشبینی هاتنی بایەکی بەهێز بە خۆڵەوە دەکات و دەڵێت”سبەینێ تاوە باران دەبارێت”
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت, پێشبینی تاوە بارانی کەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەبەشێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بروسکە زیاتر دەبێ, وەهەروەها بای بەهێز هەڵدەکات لە ناوچەکانی باشووری هەڕێم کە توزو خۆڵیشی لەگەڵ دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە دوای نیوەرۆوە خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەرووی 35 کم بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، و بەهۆی ئەو خۆڵبارینەوە مەوداى بینین لەنێوان ( 7 – 8 ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی با و دابارین لەنێوان ( 4- 5 ) کم دەبێت.
هاوکات کەشناسی پێشبینی بۆ کەش و هەوای سبەینێ دەکات و دەڵێت، سبەی شەممە 03 – 05- 2025
ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان و هەروەها تاوە بارانی کەم لە رۆژهەڵاتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشداوە، خێراى با لەکاتەکانی بەیانی لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت لە نێوان باکووری خۆرهەڵات بۆ باکوری خۆرئاوا.
پلەکانی گەرما /نزم دەبێتەوە بە ( 2- 4 ) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
پلەکانی گەرما بەپێی کەشناسی:
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی سیلیزی
