نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا بەئامانج گیرا

ئیسرائیل ناوچەیەکی نزیک کۆشكی سەرۆکایەتی لە سووریا بەئامانج گرت و ناتانیاهۆ دەڵێت”ئەمە پەیامێکی رون و ئاشکرایە بۆ سووریا”.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی 2ـی ئایاری 2025 بەهاوبەشێ لەگەڵ ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو، هێرشێکی ئاسمانیمان کردە سەر ئامانجێک لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق، ئەمەش وەک پەیامێک بۆ حکومەتی سووریا ئەنجامدرا.

ڕوونیشکراوەتەوە، “فڕۆکە جەنگییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی دەوروبەری کۆشکی ئەحمەد حسێن شەرع، لە دیمەشق، و ئەمە پەیامێکی رون و ئاشکرایە بۆ سووریا، بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین هێزەکانی سووریا لە باشووری دیمەشق جێگیر ببن و مەترسی بۆ سەر دروزەکان دروستبکەن”.

شایەنی باسە، ئەمە دووەم جارە لە ماوەی دوو رۆژدا ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر خاکی سوریا، دوای ئەوەی بەڵێنی دا بەرگری لە کەمینەی دروزەکان بکات، و لە دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوی سووریا، ئیسرائیل بەشێکی گەورەی باشووری رۆژئاوای سووریای کۆنترۆڵ کردووە و بەڵێنی پاراستنی کەمینەی دروزەکانی داوە، هەروەها زۆربەی چەکە قورسەکانی سوپای سووریای دوای روخانی ئەسەد لەناوبردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە