spot_imgspot_img

هۆشداری لەبارەی کەش و هەوا دەدرێتە هاووڵاتیان

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و دەڵێت” بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان ڕوو لەناوچەی شاخاوی و بەرز نەکەن و لەکاتی بروسکەدا خۆیان نەشۆن”.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە ( خەڵك )ـی ڕاگەیاند، لەئێستادا هەوری کەڵەکە بوو بەهەورە بروسکەو بارانەوە داخڵی ناوچە جیاوازه کانی باشوورو ناوەڕاست و خۆرئاوا و باکووری خۆرئاوای عێراق بوون لەگەڵ بەشێکی کەمی باکووری هەرێمیش وەک سنووری بادینان و هەولێر، و له کاته کانی داهاتودا و شەو گەواڵەی تر دروست دەبنەوەو دەگەنە ناوچە جیاوازه کانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشداوە،  بۆ ڕۆژانی داهاتوو تا نزیکەی شەشی مانگ ڕۆژانە و شەوانە گەواڵە هەوری تر دروست دەبن، تاوە باران و هەوره بروسکەی تریان پێوەیە و سەرجەم ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و تەپوو تۆز و خۆڵبارین، و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.

ئەو پێشبینیکارەی کەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و دەڵێت”داوا لەهاووڵاتیان دەکەین بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان لەمشە و بەتایبەت ڕۆژانی داهاتوودا ڕوو لەناوچەی شاخاوی و بەرز نەکەن، هەروەها نەچنە ژێر درەخت و وەلەکاتی هەوره بروسکەدا خۆشۆڕدنیش مەترسیدارە و ئاگاداربن”.

هۆشداریش بە خاوەن ئاژەلەکان دەدات و دەڵیت” لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا و لەکاتی هاتنی حاڵەتی هەورو بینینی هەوری تاریک یان ڕەش پێش وەخت ئاژەڵە کانیان بخەنەوە شوێنی حەوانەوە و مەیانکەنە دەرەوە بۆ ئەوەی سەلامەت و پارێزراو بن، چونکە هەموو کات هەوری تاریک و ڕەش هەڵگری هەورە بروسکەن کە ئەمەش مەترسی دروستدەکات .

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە