قایمقامی سلێمانی چەند بریارێک بۆ کرێکاران دەردەکات و دەڵیت” زیاتر لە 1100 شوێن ئاگادارکراونەتەوە و 7 شوێنیش داخراوە و شوێنیێکیش دراوە بە دادگا”.
ئاوات محمەد، قایمقامی سلێمانی، پیرۆزبایی لە کرێکاران دەکات و ڕایدەگەیەنێت هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ پاراستنی گیانی کرێکاران، تا ژیانێکی شایستەیان هەبێت، و لە ڕێگەی لیژنەکانیانەوە بۆ سەلامەتی کرێکاران و لەبەر نەبوونی مەرجی سەلامەتی شوێنێکیان داوە بە دادگا زیاتر لە 1100 شوێنیشیان ئاگادارکردوەتەوە کە مەرجەکانی سەلامەتی جێبەجێ بکەن، ئەمە جگە لەوەی 7 شوێنیشیان لەسەر پابەندنەبوون داخستووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، چینی كرێكاران لە كوردستاندا، چینێکی سەرەکی کۆمەڵگە پێکدەهێنن و هەمیشە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لە گەشە و ئاوەدانکردنەوە و بنیادنانی وڵاتدا، بۆیە گرنگی تایبەتیان پی دراوە و بەردەوام چاودێری دۆخیان دەکەن.
ڕوونیشیکردەوە، ساڵانێکە قائیمقامیەتی سلێمانی گرنگی بە ژیان و سەلامەتی کرێکار دەدات و کاری بۆ باشتربوونی هەلومەرجی کرێکاران و ژینگەی کارکردنیان کردووە، خۆشبەختانە لیژنەی سەلامەت کرێکاران لە سەرەتای دەست بەکاربوونیەوە لە ساڵی 2018 تاوەکو 1/5/2025 توانیویانە 8181 سەردانیان بۆ کارگە، کۆمپانیا و شوێنەگشتییەکان ئەنجام بدەن، 1104 شوێنیان ئاگادارکردۆتەوە كه پێویسته لهشوێنی كاركردنیاندا رەچاوی مهرج ورێنماییهكانی سهلامهتی كرێكار بکەن، و 1 شوێنش بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی کرێکارەوە رووبەڕووی دادگا کردوەتەوە و 7 شوێنیشیان داخستووە.
قائیمقامی سلێمانی وێرای پشتیوانیکردن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی کرێکاران و فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران، ڕایگەیاند پێویستە بە هەموو لایەکمانەوە هەوڵبدرێت بە گیانێکی بەرپرسیارانەتر هەنگاوی زیاتر بنێین بۆ داکۆکیکردن لە مافە رەواکانیان و پارێزگاریکردن لە سەلامەتی و تەندروستی کرێکاران لە شوێنی کاردا.
