دەستەی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیاند، لە ڕێوشوێنێکی بەپەلەی خۆپارێزیدا بەندەرەکانی لەو کۆنتێنەرانە چۆڵ کرد کە ماددەی مەترسیداری کیمیاوییان تێدایە، ئەویش بۆ ڕێگرتن لە ڕووداوی هاوشێوەی تەقینەوەکەی بەندەر عەباسی ئێران.
ئەمشەو دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقدا، دەستەکەیان لیژنەیەکی تەکنیکی بۆ گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی پێکهێنا و ئەو کۆنتێنەرانەیان لە بەندەرەکان دوورخستەوە کە ماددەی کیمیاوی یاخود ئەو ماددانەیان تێدایە کە لە چوارچێوەی ماددە مەترسیدارەکاندا پۆلێن دەکرێن.
ئەوەشی خستەڕوو کە دوای پشکنین دەرکەوتووە دوو کۆنتێنەر لەو ماددانەیان تێدا بووە کە بە ماددە مەترسیدارەکان پۆلێن دەکرێن و گواتسراونەتەوە بۆ دەرەوەی ناوچەکانی نیشتەجێبوون.
ئەم ڕێکارە دوای تەقینەوە گەورەکەی بەندەری ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباسی ئێران هات کە کوژرانی دەیان کەس و بریندابوونی زیاتر لە 1200 کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
