پێش کڕینی بۆیەی نینۆک زانیارییەکان بخوێنەرەوە

ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییەی بەکاربەران لە ئەڵمانیا دەریانخستووە کە زۆرێک لە بەرهەمە ڕوونەکانی بۆیەی نینۆک بە هەردوو قاتی بنەڕەتی و سەرەوە، مادەی زیانبەخشیان تێدایە کە دەتوانن بچنە ناو جەستە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی منداڵبوون و ئاستی هۆرمۆنەکان دروست بکەن، تەنانەت ڕەنگە شێرپەنجە دروست بکەن.

لە تاقیکردنەوەیەکدا بۆ 20 بەرهەمی ڕوونی بۆیەی نینۆک ئەنجامدرا، دەرکەوت کە 7 بەرهەمیان نایترۆسامینیان تێدایە، ئەم پێکهاتانە لە ئەنجامی کارلێکەکانی ناو دەفری بۆیاخ یان پێکهاتەکانی وەک نایترۆسێلولۆز یان پۆشینی لاستیک دروست دەبن، و دواتر ئەگەری گۆرانیان بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ترسناک و شێرپەنجە هەیە.

هەرچەندە ڕێساکانی ئەوروپا زۆرترین سنووری ڕێگەپێدراویان بە 0.1 بەش بۆ هەر ملیۆنێک داناوە، بەڵام هەندێک بەرهەم ئەم ئاستەیان تێپەڕاندووە، ئەمەش وایکردووە گۆڤاری ئۆکۆ تێستی ئەڵمانی و دامەزراوەی وارنتێست هۆشداری بدەن لە بەکارهێنانیان.

کاریگەری هۆرمۆنەکان و مەترسی لەسەر توانای منداڵبوون

جگە لە نایترۆسامینەکان، هەندێک لە بۆیە ڕوونەکان مادەی کیمیایی دیکەیان تێدایە کە بە تەواوی سەلامەت نین، وەک:

تریفینێلپیریدینیۆم فۆسفات (TPHP): کە بە کاریگەرییە هۆرمۆنییەکانی ناسراوە.

لە توێژینەوەیەکی زانکۆی دوک دەرکەوتووە کە ئەو مادەیە دەچێتە ناو لەش و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا میتابۆلیتەکانی ناو میز زیاد دەکات.

بەنزۆفینۆن-1: فلتەرێکی تیشکی سەروو بنەوشەیی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی سەلامەتی بەکاربەرانی ئەوروپاوە لە مانگی ئازاری 2025دا بە “ناسەلامەت” پۆلێن کراوە.

ئۆکتۆکریلین: یەکێکی ترە لە فلتەرەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی کە گومان دەکرێت کاریگەری لەسەر وەرگرەکانی هۆرمۆن هەبێت، ئاژانسێکی بەریتانیا پێشنیاری لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکات لەسەر بەرکەوتنی بەکاربەران.

تۆلۆین: توێنەرێکە لە ساڵی 2021ەوە لە ئەوروپا لە بواری جوانکاریدا قەدەغە کراوە، پەیوەندی بە کەمبوونەوەی توانای منداڵبوونەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا لە هەندێک بەرهەمدا بە ناوی جیاوازی بازاڕکردنەوە دەردەکەوێت.

هەندێک لە براندەکان بەرهەمەکانیان بە ناوی “Free-3” یان “Free-10” دەخەنە بازاڕەوە، واتە دوورن لە ژمارەیەکی دیاریکراو لە ماددە ژەهراویەکان. بەڵام ئەم زاراوانە بە شێوەیەکی یاسایی ڕێک نەخراون و لە لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی 2023 دەرکەوتووە کە هەندێک بەرهەم کە لەسەریان نووسراوە “فری-20” هێشتا تۆلۆین یان نایترۆسامینیان تێدایە، ئەمەش پرسیار لەسەر ڕاستی ئەم بابەتە دروست دەکات.

چۆن دەتوانیت خۆت بپارێزیت؟

پێکهاتەکان بە وردی بخوێنەرەوە و دوور بکەوەرەوە لەو بەرهەمانەی کە ترایفینێل فۆسفات، بەنزۆفینۆن-1، یان تۆلۆینیان تێدایە.

بەدوای بڕوانامەی ژینگەیی وەک COSMOS Natural یان OEKO-TEX® بگەڕێ.

ماوەی بەکارهێنانی بۆیاخ کەم بکەرەوە و لە شوێنی هەواگۆڕکێی باش بەکاری بهێنە.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە