جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بەو ڕێککەوتنەی ساڵی ڕابردوو لەگەڵی ئەنجامدراوە، سکاڵای یاساییان لەسەر بانکی TBI تۆمارکردوە.
عەزیز ئەحمەد، جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، نیگەرانین لە دواکەوتنی بانکی بازرگانیی عێراق لە دانانی ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی کوردستان.
باسی لەوەشکردووە: ساڵی ڕابردوو بانکەکە بەڵێنیدا 100 ئامێری نوێی ڕاکێشانی پارە بۆ (هەژماری من) دابین بکات و جگە لەوەش زیاتر لە 40 هەزار داواکاری لە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمەوە پێگەیشتووە، بەڵام بانکەکە هێشتا فەرمانی کڕینی دەرنەکردووە و چاپکردنی کارت بۆ فەرمانبەرانی حکومی دواکەوتووە.
ڕوونیشیکردەوە کە بەهۆی ئەوەی بانکەکە پابەند نەبووە بەو رێکەوتنەکە، لە بانکی ناوەندی عێراق بە فەرمی سکاڵایان لەسەر تۆمارکردوە.
