هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئادار زیاتر لە 106 ملیۆن بەرمیل بووە و داهاتەكەشی گەیشتۆتە 10 ترلیۆن دینار.
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاویكردەوە، کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو 106 ملیۆن و 663 هەزار و 211 بەرمیل بووە.
ڕاشیگەیاندووە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئادار لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 104 ملیۆن و 740 هەزار و 398 بەرمیل بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕی هەناردەکراو لە کێڵگەی گەیارە یەك ملیۆن و 613 هەزار و 840 بەرمیل بووە، کە لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە بۆ ئوردن-یش ، 309 هەزار و 765 بەرمیل بووە.
نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووریی عێراقی ڕایگەیاندووە، هەناردەی عێراق لە مانگی ئازاری ڕابردوودا گەیشتە سێ ملیۆن و 437 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە نرخی هەر بەرمیلێک 72.5 دۆلار بووە و بەهای هەر بەرمیلێک 7.716 ملیار دۆلار بووە، کە دەکاتە 10 ترلیۆن دینار.
