ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە واژۆكرا.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا.
دوێنێ دوو شەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچەی هەرێم تەواو كراوە و دەخرێتە بەردەم وەزیری دارایی بۆ پەسەند كردنی.
هەفتەی پێشوو، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، دوای وردبینی، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسەند كردنی.
