لە ٥ چرکەدا ٦٠٪ی کارەبای ئیسپانیا بڕا

تا ئێستا هۆکاری کوژانەوە گشتییەکەی کارەبای ئیسپانیا نەزانراوە کە لە ٥ چرکەدا ٦٠٪ی کارەبای وڵاتەکە بڕا.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، لە میانی پچڕانی کارەبادا کە دوێنێ نیوەڕۆ دەستیپێکرد و هێشتا هۆکارەکەی دیار نییە، سەدا ٦٠ پێداویستی کارەبای وڵات لە پێنج چرکەدا نەما.

دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئیسپانیا سەبارەت بە پچڕانی کارەبا کە لە دوێنێ نیوەڕۆوە لە وڵاتەکەدا درێژەی هەیە، پێدرۆ سانچێز ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا پێدرۆ سانچێز ڕایگەیاند: “نزیکەی سەدا ٥٠ی تەوژمی کارەبای لە سەرانسەری وڵاتدا سەرلەنوێ دابینکراوەتەوە و لە تەواوی ناوچەکان دۆخەکە بەرەو باشی دەچێت”.

ئاماژەی بەوەشکردبوو کە، دوێنێ کاتژمێر ١٢:٣٣ خولەک کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبا لە ئیسپانیا پێی ڕاگەیاندوون کە ١٥ گێگاوات لە بەرهەمهێنانی کارەبا لەناکاو و لەماوەی پێنج چرکەدا کوژاوەتەوە، دووپاتیشی کردووەتەوە کە پێشتر ئەم حاڵەتە ڕووینەداوە، هەروەها ئاشکرایشی کردووە کە ئەم ١٥ گێگاوات کارەبایەی کوژاوەتەوە نزیکەی سەدا ٦٠ی پێداویستی وڵات بووە.

سانچێز باسی لەوە کرد کە کار دەکەن بۆ چاککردن و تەواو دابینکردنی کارەبا و، سوپاسی هەریەک لە فەڕەنسا و مەغریبی کرد کە لە کاتی قەیرانەکەدا هاودەنگیی وڵاتەکەی بوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە