کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لە ناوچەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە، کەشناسی هەرێم ئەوەی پێشبینی کردووە کە ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووريیەکانى باکوور نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سوود لە هەوادا.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
هاوکات کەشناسی هەرێم ئاماژەی بە بڕی بارانبارینی ناوچەکانی هەرێم کردووە و دەڵێت: بڕى باران بارین لە وێستگە جیاجیاکانى هەرێم لە کاتژمێر نۆی بەیانى دوێنێ تا کاتژمێر نۆى بەیانى ئەمڕۆ بەم جۆرە بووە:
سلێمانى 1.2 ملیمەتر
چەمچەماڵ 0.6 ملیمەتر
سەید سادق 6.0 ملیمەتر
بازیان 1.4 ملیمەتر
بەرزنجە 0.6 ملیمەتر
ماوەت 0.5 ملیمەتر
پێنجوێن 2.3 ملیمەتر
قڕگە 3.5 ملیمەتر
قەرەداغ 3.8 ملیمەتر
سیتەک 3.9 ملیمەتر
یاخسەمەر 0.7 ملیمەتر
چوارتا 5.5 ملیمەتر
دووز 0.4 ملیمەتر
خانەقین 0.6 ملیمەتر
