نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئوردن كۆبوونەوە

ئێواره‌ی ئەمڕۆ یه‌ كشه‌ممه‌ 2025/4/27 لە عەممان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، “هەردوولا باسیان له‌ بره‌ودانی زیاتر به‌ پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن لە بوارە جیاجیاكاندا كرد، هه‌روه‌ها پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ كرد و جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگی بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە”.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئوردن، ستایشی ڕۆڵی ناوچەیی و هەوڵەکانی ئوردنی بۆ بەهێزکردنی ئاشتی کرد.
لای خۆشیەوە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی سەرۆکی هه‌رێمی كوردستان، خواستی ئوردنی بۆ فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا، دووپات کردەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە