کۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی بەنیازە تا ٣١ی ئازاری ٢٠٢٦ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە کارگەکەی لە شاری ووهانی چین ڕابگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتێكی (سی ئێن بی سی)ی عەرەبی، ئەم بڕیاری كۆمپانیای نیسان لەدوای دابەزینی ڕێژەی کارپێکردنی ئەو کارگەیە دێت، کە ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 300 هەزار ئۆتۆمبێلی هەیە و مۆدێلی (کارەبایی ئاریا) و (ئێکس ترایل-ی وەرزشی فرە بەكارهێنان) بەرهەم دەهێنێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە نیسان ڕکابەرییەکی توندی کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی چینی هەیە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی کارەکانی لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە، کارگەکە تەنها توانیویەتی نزیکەی ١٠ هەزار یەکە بەرهەم بهێنێت.
کۆمپانیا ژاپۆنییەکە پێشبینی دەکات بۆ ساڵی دارایی کە لە ٣١ی ئازار کۆتایی دێت، لە نێوان ٧٠٠ ملیار بۆ ٧٥٠ ملیار یەن (یەکسانە بە ٤.٨٧ بۆ ٥.٢٢ ملیار دۆلار) زیانێکی پێوانەیی تۆمار بکات.

