ئێران ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند

قەبارەی ئەو زیانەی بەهۆی تەقینەوەكەی بەندەری (شەهید رەجایی) لە شاری بەندەر عەباسی پارێزگای هورمزگان كەوتۆتەوە بەجۆرێك گەورەیە، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەی بردە ناوچەی تەقینەوەكە و ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ سەردانی بریندارەكانی كرد، بەهۆی رووداوەكەوە سبەینێی لەسەرتاسەری وڵاتدا ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە، وتەبێژی فەرمی حكومەتی ئێران بە میدیاكانی راگەیاند: بڕیاریان داوە سبەی دوو شەممە لە تەواوی ئیراندا پرسە و ماتەمینیی گشتی بێت، ئەمەش وەك هاوخەمییەكی گشتی بۆ كەسوكاری قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری شەهید رەجائی لە شاری بەندەر عەباس.

دوێنی شەممە، لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە بەندەری شەهید رەجایی لە ئێران، زیانی مرۆیی و ماڵیی زۆری بەدوادا هات، بەپێی تازەترین ئاماری میدیاكانی ئەو وڵاتە تا ئێستا 28 كەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 1100 برینداریشی لێ كەوتۆتەوە و بەردەوامیش ئەو ژمارانە لە زیادبووندان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە